سەپاندنی سزای بەندکردن و پێبژاردن بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران، لە دوو دۆسیەی جیادا، سزای بەندکرن و پێبژاردنی پارەی بەسەر دوو چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی جەمال خوداڕەحمی و هیرش ناوگران سەپاند.
ڕۆژی دووشەممە، ۱۳ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “٥ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: جەمال خوداڕەحمی لە ڕێکەوتی ١٤ی مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە سنە دەسبەسەر کرا و دوای ٢٥ ڕۆژ، بە دانانی بارمتە و تا کاتی دادگاییکردنەکەی بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا و دواتر کە دادگایی کرا بە دوو ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی چوار ملیۆن تمەن سزای دارایی سزا درا، ئەم سزایە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا پێی ڕاگەیەندراوە.
لە دۆسیەیەکی دیکەدا، هیرش ناوگران، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی سنە، لە ڕۆژی ٥ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا و پێشتر ماوەی شەش مانگ سزای بەندکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە تێپەڕاندبوو و لە دۆسیەیەکی دیکەشدا سزای سێ ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێنراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*