خۆڕاگری: سزای ٤ ساڵ و ۱ مانگ و ۱۷ ڕۆژ بەندکردنی تەعزیری بەسەر ئیسماعیل خانی، وەرزشوانی خەڵکی هەمەدان و لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە وەک خۆی پەسەند کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ۲۰ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۱ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئیسماعیل خانی، هاووڵاتیی و وەرزشوانی خەڵکی شاری هەمەدان و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا لەلایەن لقی ۲ی دادگای دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە هەمەدان، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامی و کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی دادگایی کرابوو.
سەرڕای ناڕەزایەتیی پارێزەری کەیسەکە، دەستەی دادوەرانی ڕێژیم ناڕەزایەتییەکەیان ڕەت کردەوە و سزا سەرەتاییەکەیان پەسەند کرد و بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، دژوارترین سزای سەر ناوبراو کە ۳ ساڵو ٦ مانگو ۱ ڕۆژ بەندکردنە، جێبەجێ دەکرێت.

Be the first to comment