دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: زانیار مرادی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کورستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۲۱ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” زانیار مرادی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کێڵەکبود”ـی سەر بە شاری دیواندەرە، لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە و ئەو شوێنەی بۆی گوازراوەتەوە، لە بەر دەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*