خۆڕاگری: دوکتور ناسر هیمەتی، پزیشکی دەروونی و چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی ئاودانان، بۆ جێبەجێکردنی سزای سێ ساڵ و شەش مانگ و ڕۆژێک بەندکردن، خۆی ڕادەستی بەندیخانەی دەڕەشار کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۱٥ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۷ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” دوکتور ناسر هیمەتی، پاش ئەوەی سزاکەی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی قەزاییدا دەرچوو و لە قۆناغی پێداچوونەوەشدا وەک خۆی پەسەند کرا، بە ویستی خۆی بۆ تەسلیمبوون و دەستپێکردنی سزاکەی کە ۳ساڵ و ٦مانگ و یەکڕۆژە، خۆی ڕادەستی بەندیخانەی ناوەندیی شاری دەڕەشار کرد.
سەبارەت بە دۆسیەی ئەم دوکتورە، هێشتا وردەکاریی زیاتر لەبارەی چۆنیەتیی تاوانبارکردنەکەی بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم سزایە لەکاتێکدایە کە چالاکوانانی مەدەنی بەردەوام بەهۆی هەڵوێست و چالاکییەکانیانەوە ڕووبەڕووی گوشار و بڕیاری قەزایی ڕێژیمی ئێران دەبنەوە.
شایانی باسە کە، دوکتور ناسر هیمەتی، وێڕای پیشەی پزیشکی، لە ڕیزەکانی چالاکوانی مەدەنی لە ناوچەکەدا ناسراوە و چەندین ساڵە لەو بوارەدا چالاکیی هەیە.

Be the first to comment