‌دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: محەممەد وەتمانی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوارزاوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۹ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” محەمەد وەتەمانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراوی لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*