دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: حەیدەر مەلایی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، شەوی هەینی، ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۲۰ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” حەیدەر مەلایی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی “مورمور”ـی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان کە بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە گیراوانی ئەم دواییەی شاری “ئاودانان” ڕێکیان خستبوو، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو، گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانەوە ئاڕاستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە کە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و بە دوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی پارێزگای ئیلام، شەپۆلێکی نوێی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەستی پێ کردووە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*