ئەمین ناسری، گۆرانیبێژی خەڵکی ئیلام بە تەقەی چەکدارانی ڕێژیم بریندار و دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: ئەمین ناسری، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵکی ئاسمان‌ئاوا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە و بە برینداری دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٣ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی)، ئەمین ناسری، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵکی شاری “ئاسمان‌ئاوا”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و دوای برینداربوونی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە کاتێکدا لە تەنیشت جادە ڕاوەستاوە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەووە گەمارۆ دراوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کردووە و لە ئاکامی بەرکەوتنی فیشەک لە بەشی قاچ و پشتی، بە سەختی بریندار بووە و دوای بریندارکردنی، دەسبەجێ دەسبەسەران کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*