دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: فەرهەنگ دێهقان، هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی مەرگەوڕی ورمێ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦ی زایینی)، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ، هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کار و ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “دزێی مەرگەوەڕ”ـی سەربە شاری ورمێ بە ناوی “فەرهەنگ دێهقان” و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کرد و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندتیژی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بەتەواوی ماڵەکەشیان پشکنیوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*