سنە؛ پووریا سەعیدی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیم سزای بەندکردنی هەڵپەسێردراوی  بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:پووریا سەعیدی، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی پروپاگەندە بەدژی ڕێژیم سزای ٣ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو و سزای پبژاردنێ بەسەردا سەپێندرا.


بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” پوریا سەعیدی، هاووڵاتیی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سنە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپا. ناوبراو لە ڕەوتی شەڕی ٤٠ ڕۆژەی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلدا دەستبەسەرکرابوو.

لەم دوایییانەدا دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی» سزای ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەی بەسەر پوریا سەعیدی هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاندووە.

ناوبراو، لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٤دا (١٨ی مارسی ۲۰۲۶) لە ئاکامی هەڵکوتانی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیی دەستبەسەرکرا.