خۆڕاگری: ئەحمەد میهەنخا، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ۲۹ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۹ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئەحمەد میهەنخا، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، کە پێشتر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی سزای بەندکردنی بەسەرد سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی کە پێنج ساڵە، ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کراوە.
ناوبرا سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و پاش تێپەڕاندنی ماوەیەک لە قۆناغی لێکۆڵینەوە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو، بەڵام دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و هەروەها تا ئێستا وردەکاریی زیاتر سەبارەت بەو ناوەندە قەزاییە کە سزاکەی سەپاندووە، کاتی دەرچوونی سزاکە و قۆناغەکانی دادگاییکردنەکەی، لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment