خۆڕاگری: یاسر حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ۱٦ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۷ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” یاسر حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بووای هیچ بەڵگە و هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوەبۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

Be the first to comment