خۆڕاگری: هاوڕێ یوسفی، مێرمنداڵی تەمەن ۱۷ساڵانی خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەشکەممە، ۲۹ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۰ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڕێ یوسفی، مێرمنداڵی تەمەن ۱۷ساڵانی خەڵکی گوندی “ئەلەک”ـی سەربە شاری کامێران و بە بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment