خۆڕاگری: محەممەدڕەزا تورکجووش، هاووڵاتیی خەڵکی مەلەکشایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ۷ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۹ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” محەممەدڕەزا تورکجووش، گەنجی هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ئاکامی هەڵکوتانە سەرماڵەکەیەن لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دەسبەسەرکردنی ناوبراو بووەتە هۆی جەڵتەی دڵی دایکی و بەوهۆیەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە و تاقە سەرپەرشتی بنەماڵەکەیەتی کە سەرەڕای دابینکردنی بژێویی ژیان و چاودێریکردنی باوک و دایکە بەساڵاچوو و نەخۆشەکەی، سەرپەرشتیکردنی خوشکەکانیشی لەسەر شان بووە.
جێی ئاماژەیە کە، ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەمەڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment