خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پژمان ئەمانی ١٩ساڵەخەڵکی شاری سەقز ڕۆژی یەک شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی،( ٢٥ی ئۆکتوبەری ٢٠٢٦ی زاینیی) دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانی، بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگایی کردنی ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردبوو.
