خۆڕاگری: ئیدریس محەممەدزادە،خەڵکی شاری مەهاباد، کە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای پێنج ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا بوو بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری مەهاباد کرا.
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی “شەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی ٢٤ی ئۆکۆبەری ٢٠٢٦ زاینیی” ئیدریس محەممەدزادە، کە ڕەشەممەی ١٤٠٣ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرابوو، دوای ٤٥ ڕۆژ ئەشکەنجە بە بارمتە ئازاد کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیم سزای ٥ساڵ و ١ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو،بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای بەندکردنەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
