خۆڕاگری:نەبی سۆفی دەسبەسەرکراوی کوردی خەڵکی سایین قەڵا، دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ٣ساڵ و ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕۆژانی ڕابردوودا، نەبی سۆفی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سایین قەڵا و دانیشتووی تاران، خێزاندار و باوکی منداڵێک، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو بە هۆی «بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام» لەلایەن ، دادگای گشتی و شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ئێستادا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
