خۆڕاگری: ئەفشین تەوەسولی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲٦ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەفشین تەوەسولی، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کاتژمێر دووی نیوەشەو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و سەرەڕای دەسبەسەرکردنی بەتەواوی ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا گرتووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment