خۆڕاگری: سرووش گیلانی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۲۱ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” سرووش گیلانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئاودانان سەربە پارێزگای ئیلام، لە پەراوێزی ناڕەزایەتییە مەدەنییەکانی خەڵک سەبارەت بە کارەساتی وەرگەڕانی پاسی کرێکاران، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی چارەنووسیەوە بە بنەماڵەکەی نەداوە و هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون، بە ناڕوونی ماوەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی قووڵی بنەماڵەکەی.

Be the first to comment