دەسبەسەرکردنی کچێکی خەڵکی گیەڵان لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە

خۆڕاگری: هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، سارا کازمی کەڵهوڕ، هاووڵاتیی خەڵکی گیەڵان‌یان دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕێ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۱ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” لە کاتی بەڕێوەچوونی بانگەوازێکی کۆمەڵگەی مەدەنیی ئەو شارەدا خەڵک و چالاکوانانی گیەڵان بە مەبەستی بەبیرهێنانەوەی «سەوگەند سەیادی»، کچە ١٦ ساڵانەکەی خەڵکی ئەو شارە کە بە دەستی باوکی کوژراوە، داوایان لە هاووڵاتییان کردبوو لە ئارامگای «چوارمەرجان» کۆببنەوە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لەو کاتەدا ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە کرد و سارا کازمی کەڵهوڕیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرد و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*