خۆڕاگری: دەزگای قەزایی ڕێڕیمی ئێران، سزای ٣٩ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکردنی بەسەر یەدوڵڵا موتاعی، وەرزشوان و ڕاهێنەری کاراتەی خەڵکی دێولان، سەپاند.
ڕۆژی دووشەممە، ۲ی سەرماوەزی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۳ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایکەیاند: یەدوڵڵا موتاعیی تەمەن ٤٥ ساڵان کە خاوەنی ٣١ ساڵ پێشینەی چالاکیی وەرزشییە و هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، لە دانیشتنێکی دادگاییکردنی ناڕاستەوخۆدا کە لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە لە لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ڕێژیم لەو شارە بەڕێوە چوو، بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ شەڕ، سزای ٣١ مانگ و یەک ڕۆژ و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەتیش سزای ٨ مانگ و یەک ڕۆژی بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەم وەرزشوانە لە کاتێکدا ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنراوە کە پێشتر ماوەی دەسبەسەرکردنی کاتییەکەی بۆ جاری دووەم درێژ کرابووەوە و ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دێولان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و هەروەها تا ئێستا لە گرتنگەی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ماوەتەوە و سزاکانی بە شێوەی کۆی گشتی بەسەر ناوبراودا سەپێنراوە.

Be the first to comment