هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: میکائیل دوودکانلوو، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، پاش زیاتر لە سێ مانگ ڕاگیران، بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە، ۷ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۹ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: دوای تێپەڕبوونی ١٠٤ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی میکائیل دوودکانلوو، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “کۆسەکەرێز”ـی سەربە شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٨ ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەادیی شاری نەغەدە ئازاد کرا.
سەرەڕای ئەوەیکە بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ناوبراو کراون، بە وردی ڕانەگەیەندراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*