خۆڕاگری: زاهیر مەحموودیان، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، زاهیر مەحموودیان، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شاوانێ”ـی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییه.
جێی ئاماژەیە کە، سەرچاوەکانی خۆڕاگری ئاماژەیان بەوە کردووە کە زاهیر مەحموودیان پێشتریش ئەزموونی دەسبەسەرکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمدا هەبووە.

Be the first to comment