خۆڕاگری: سەهەند نیکخا، مێرمنداڵی تەمەن ۱٦ساڵانی خەڵکی ئیلام، پاش زیاتر لە بیست ڕۆژ ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۱٨ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۹ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” سەهەند نیکخا، قوتابی و مێرمنداڵی تەمەن ۱٦ساڵانی خەڵکی شاری ئیلام، کە ۲۳ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام ئازاد کرا.
ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا، سەرەتا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و دواتر کە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانە ناوەندی ئیلام، لەوێش لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی خۆی بێبەش کراوە.

Be the first to comment