خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، هاووڵاتییەکی خەڵکی میاندواو بە ناوی محەممەد حاجیزادە، دەسبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی)، محەممەد حاجیزادە، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “قامێشگۆلی سەربە شاری میاندواو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکان بەو بنەماڵەیە نەداوە.

Be the first to comment