بەندکراوێکی سیاسیی کورد جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: ئەحمەد تەمووئی، بەندکراوی سیاسیی کوردی کە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی پاش تێپەڕاندنی ١٤ ساڵ بەندکردن لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو و لە ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی جارێکی دیکە سزای بەندکردنی و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی سێشەممە، ۱۹ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۰ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، ڕایگەیاند: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی تاران، ئەحمەد تەمووئی، بەندکراوی سیاسیی کوردی بە تۆمەتەکانی کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی وڵات و هەڵگرتن و ڕاگرتنی چەک، بە کۆی گشتی بە ١٥ ساڵ بەندکردن و پێبژاردنی یەک ملیارد و ٢٥٠ ملیۆن تمەن سزای داوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە ئێستادا لە زندانی گەورەی تاراندا ڕاگیراوە، پێشتر پاش ماوەیەکی درێژ لە بەندیخانە ئازاد کرابوو، کەچی دووبارە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا دەسبەسەر کرایەوە و ئێستاش ئەم سزا قورسەی بەسەردا سەپێنراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*