شنۆ؛ کەیوان ڕەسووڵی ئازەرر لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری:کەیوان ڕەسووڵی ئازەر ،خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ٢ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.


بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” کەیوان ڕەسوولی ئازەر، هاووڵاتیی تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی شنۆ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەلی ئەنساری سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

کەیوان ڕەسوولی ئازەر پێشتر کارمەندی شارەوانیی شنۆ بووە وبە تۆمەتی ناردنی زانیاری بۆ ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی ئێران ئەو سزایەی بەسەردا سەپیندراوە.

شایانی باسە کە، کەیوان ڕەسوولی ئازەر، پێشتر لە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی (٢ی دێسامبەری ٢٠٢٥)لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.