خۆڕاگری: باست عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی،(١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زاینیی) هاووڵاتییەک بە ناوی “باسیت عەلیزادە”، خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەرکردنی ناوبراو بەبێ نیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییە.
