خۆڕاگری: دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێران سزای لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی عەرەبی خەڵکی عێراقی بە ناوی ئەیوب محەممەد نەبیل جێبەجێ کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە، ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی (١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی)، سزای لەسێدارەدانی ئەیووب محەممەد نەبیل هاووڵاتیی خەڵکی وڵاتی عێراق، کە پێشتر لە بە تۆمەتی موحاربە لە ڕێگەی سیخوڕی بۆ عەرەبستانی سعوودی سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، بە شێوەیەکی نهێی لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت “بەندیخانەی لاکان” جێبەجێ کراوە.
ئەیووب محەممەد نەبیل ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی(٢٦ی ئاگوستی ٢٠٢٥) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە شاری فوومەنی پارێزگای گێڵان دەستبەسەر کرابوو.
