ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە پاش نۆ ڕۆژ

خۆڕاگری: دانیاڵ محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، ماوەی نۆ ڕۆژە لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بێسەروشوێنە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” دانیاڵ محەممەدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی (١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی)، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و لەو کاتەوە تا ئێستا، (هەینی، ۳۰ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی) هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە.
ناوبراو لە ماوەی ئەم نۆ ڕۆژەدا، بە تەواوی لە مافی بنەڕەتیی خۆی، وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەش کراوە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی بە شێوەیەکی فەرمی بە خێزانەکەی ڕانەگەیەندراوە و ئەمەش نیگەرانییەکانی لەبارەی دۆخی تەندروستی و ئەمنیی زیاتر کردووە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هەوڵەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخی کوڕەکەیان لە دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بێئاکام بووە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*