خۆڕاگری: پەیمان کەریمزەند، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئاودانان لە درێژەی سەرکوتکردنەکانی ڕێژیم، دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۷ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” پەیمان کەریمزەند، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئاودانان، لە درێژەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment