خۆڕاگری: سیاوەش فیزووڵاهی ٢٦ ساڵە، هاووڵاتیی خەڵکی سیمینە سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێ شەممە، ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتی سیاوەش فیزوڵاهی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو خێزاندارە و تائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
