دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بەشێوەی کاتی ئازاد کران

خۆڕاگری: موحسین حوسێنپەناهی و جەلال خودامرادی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە، پاش پێنج ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتی ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۲۹ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۰سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” موحسین حوسێنپەناهی و جەلال خودامرادی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، پاش پێنج ڕۆژ دەسبەسەربوون، هەرکامیان بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکرنەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.
ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی خەرمانان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، دەسبەسەر کرابوون و بە مبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ گرتنگە سەرکوتکەرکانی ڕێژیم و پاشان بەشێوەی کاتی ئازاد کران.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*