دەسبەسەرکردنی هونەرمەندێکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مەسعوود ئالانی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی، “۱۲ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ، هەڵیانکوتاوەتە سەر مەسعوود ئالانی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
دوای دەسبەسەرکردنی ناوبراو، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان لە گوندی سینگان و وێڕای پشکنینی وردی ماڵەکەیان، دەستیان بەسەر مۆبایلی هاوسەر و کچەکەیدن گرتووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*