دەسبەسەرکردنی یاریزانێکی تۆپێ‌پێی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: محسین مەولوودپوور، یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی‌پێی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٦ “١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی”، محسین مەولوودپوور، یاریزانی تۆپی‌پێ و ڕاهێنەری قوتابخانەی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن، تۆمەتەوەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگیرانی ئەم یاریزانە لەبەردەستدا نییە و ناوبراو لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی یان دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*