دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی شنۆ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: سەلەیمان، ڕەسووڵی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری شنۆ، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر سولەیمان ڕەسووڵی، هاووڵاتیی خەڵكی ئەو شارە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*