خۆڕاگری: دادگای پێداچوونەوەی ئینقلابی ڕێژیم لە ورمێ، سزای ۲۹ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشاری بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی زەماوەند و هەڵپەڕکێدا، وەک خۆی پەسەند کرد و بڕیارەکەی بۆ قۆناغی جێبەجێکردن نارد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ۷ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۲۹ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” دادگای پێداچوونەوەی ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ کۆتایی بە دۆسیەی ئەم ۲۹ هاووڵاتییە هێنا و سزای هەر یەکێکیان بە بژاردەی سێ مانگ زیندان یان پێدانی ٢٠ ملیۆن تمەن سزای پێبژاردنی حازر پەسەند کرد و ئەم دۆسیەیە کە سەرەتا بۆ ٥٨ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کرابووەوە، پەیوەندی بە بەشداریی ئەوان لە ڕێوڕەسمێکی زەماوەند و بڵاوکردنەوەی دیمەنەکانی هەڵپەڕکێی بەکۆمەڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبوو.
دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، پۆشینی جلی کوردی (خاکی و جامانە) و هەڵپەڕکێی بەشداربووانی وەک هێماگەری و پڕوپاگەندە لە قەڵەم دابوو و قازی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لە پیرانشار لە قۆناغی سەرەتاییدا، ٥٨ کەسی لەو پێوەندییەدا بانگ کردبوو و لەو ژمارەیە، ٢٩ کەسیان لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا بێتاوان ناسران و بە وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کران، بەڵام ۲۹ کەسەکەی دیکە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی زەماوەن بە جلی کوردییەوە ڕووبەڕووی سزای دارایی و بەندیخانە بوونەوە.
ئەم بڕیارە یەکەمجار لە خەرمانانی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە پیرانشار دەرچووبوو و ئێستا دوای تانەدان لە بڕیارەکە، دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیم لە ورمێ بەبێ هیچ دەستکارییەک، سزاکەی وەکوو خۆی پەسەند کردووەتەوە و باس لەوە دەکرێت کە سزادراوان لە هەوڵی بەدواداچوونی یاسایی و ناڕەزایەتیدەربڕین بەرانبەر بەم سزایەدان.
شایانی باسە کە، لیستی ناوی ٥٨ هاووڵاتییەکە کە سەرەتا لەم دۆسیەیەدا ناویان هاتبوو، بریتین لە: عەبدوڵڵا شاربان، ئەنوەر تارە، چیا قاسمی، ئیسماعیل محەممەدیئەرشەد، دیار مەحموودی، جەماڵ مەحموودی، شێخ محەممەد ماملێ، بەهمەن چەشتە، ئەبووبەکر حەسەنینژادی، ئومێد محەممەدی، حسێن خدیرپوور، ڕەسووڵ پیرۆتی، مەنسوور قادرزادە، یووسف محەممەدئەمینی کانیسێران، حەسەن ئیسماعیلی، موبین پاس، ئیبراهیم ئیسماعیلی، زانیار خزری، عەزیز خزری، بەدیع ئەحمەدزادە، محەممەدشەریف ئەمینی کانیسێران، محەممەد دەرئوفتادە، حەسەن دەرئوفتادە، عەلی دانشی، دیاکۆ مەحموودی، عەبدولڕەحمان سوارە، محەممەد داوەری، ئەحمەد عەبدوڵڵازادە، هەمزە زیباکەلام، شەریف یووسفی، ئومێد چاوباز، مێهران کەریمی، ڕەحیم عەزیزیخلخانە، ئەبوبەکر ئێراندۆست، محەممەد ڕەستگار، سەیدئومێد قوڕەیشی، ئەمیر ڕەسووڵیانپوور دێشەمس، جەعفەر عەزیزی، عەبدولسەلام ئەمینی، ڕەحیم زەهرا، ئیبراهیم مەردانی، عومەر یووسفی، سەیدمحەممەد ساڵحی، مورادڕەسووڵ سەیدڕەسووڵی، حەسەن فەراسەتیشاد، تەبیب مودەڕسی، عادڵ دانشی، بایەزید خزری، حەسەن ڕەسووڵزادە، کەماڵ کاکەڕەش، خالد ئەحمەدزادە، کامیار خزری، ئارمان ڕەحمانیپوور، حەسەن چەمەنی، محەممەد ڕەسووڵپوور، سدیق کەریمی، ئالیاس محەممەدی و میکایل ئەحمەدزادە.

Be the first to comment