خۆڕاگری:ئیبراهیم ڕەحمانپوور، چالاکوانی کرێکاریی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ۳٨مانگ و ۱٥ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی دووشەممە، ۹ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۳۱ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئیبراهیم ڕەحمانپوور، چالاکوانی کرێکاری و هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ۳٨مانگ و ۱٥ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو ناڕەزایەتیی خۆی بەرانبەر بەم سزایە دەربڕیوە و لە ئێستادا دۆسیەکەی لە قۆناغی پێداچوونەوە و بەدواداچوونی قەزاییدایە و هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە تۆمەتەکان و چۆنیەتیی ڕەوتی دادگاییکردنی ناوبراو ڕانەگەیەندراوە.

Be the first to comment