دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵێکی خەڵکی بانە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۷ساڵانی خەڵکی بانە بەناوی “محەممەد لوتفی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۰ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” محەمەد لوتفی، مێرمنداڵی تەمەن ۱۷ساڵانی خەڵکی شاری بانە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەری، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.
سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە بنەماڵەی ناوبراو لەو کاتەوەی کوڕەکەیان دەسبەسەر کراوە، سەردانی ناوەندە قەزایی و ئەمنییەکانی ڕێژیمیان کردووە، بەڵام بەدواداچوونەکانیان تا ساتەوەختی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بێئاکام بووە و هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر شوێنی ڕاگیران، چارەنووسی و هۆکاری دەسبەسەرکردنی کوڕەکەیان بە دەست نەگەیشتووە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*