ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بەدرە پاش چوار ڕۆژ

خۆڕاگری: عەلی مورادیان، هاووڵاتیی خەڵکی بەدرە، ماوەی چوار ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۰ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر عەلی مورادیان، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی “بەدرە”ـی سەربە پارێزگای ئیلام و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
سەرەڕای ئەوەی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ناوبراودا تێپەڕ دەبێت، بەڵام بنەماڵەکەی هەرچەند بەدواداچوونیان کردووە، تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ هەواڵێکی دڵنیاکەرەوە لەسەر دۆخی ناوبراو بەدەست بهێنن و هەروەها لەم ماوەیەدا لە مافی سەرەتایی خۆی کە بریتییە لە پەیوەندیکردن بە بنەماڵەکەی، چاوپێکەوتن و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری یاسایی بێبەش کراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*