دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: محەممەد دانش‌مایە و لوقمان سەیدە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۱ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۳ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” محەممەد دانش‌مایە، ناسراو بە (محەممەد بێوەفا) و لوقمان سەیدە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێڕیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی محەممەد دانش‌مایە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و گواستووانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها لە هەمان کاتدا، لوقمان سەیدەش لەلایەن هەمان هێزەوە کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*