خۆڕاگری: سەلام ئازەری، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۱ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە داگیرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری سەلام (شاهین) ئازەری، چالاکوانی مەدەنی و هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە شێوەیەکی توندوتیژ و دڕەندانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ناوبراودا کردووە و دوای دەسبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە کە ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

Be the first to comment