لاوێکی خەڵکی میاندواو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: مەحموود پیلە، هاووڵاتیی خەڵکی میاندواو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێرانەوە، دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٤ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” مەحمود پیلە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گۆگجەلی”ـی سەر بە شاری میاندواو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی، دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەی هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بیئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*