سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی میاندواو لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عەبدوڵڵا سووری، هاووڵاتیی خەڵکی میاندواو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە، سزای حەوت ساڵ و شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی دووشەممە، ۳۰ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۱ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری میاندواو، بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، سزای حەوت ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ بەندکردنی بەسەر عەبدوڵڵا سووری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شیناوا”ـی سەربەو شاردا سەپاندووە.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ۲٦ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای تێپەڕاندنی ماوەیەک لە گرتنگە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی تا کاتی یەکلاییبوونەوەی قۆناغەکانی دادگایی، ئازاد کرابوو.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*