خۆڕاگری: ئامانج محەممەدپوور، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەرکراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ۲۹ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی ” ٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٢٦ی زایینی” ئامانج محەممەدپوور، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە چەکدارەکانی ڕێیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی، دەسبەسەریان کردووە و بەتەواوی ماڵەکەشیان پشکنیوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment