خۆڕاگری: محەممەد عیبادی، مێرمنداڵی تەمەن ۱٥ساڵانی خەڵکی ناوچەی هەوشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ تاران.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲٨ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” محەممەد عیبادی، مێرمنداڵی تەمەن ۱٥ساڵانی خەڵکی شاری “تیکاب”ـی سەربە ناوچەی هەوشار، لە تاران کرێکاری دەکرد و بە سەردان گەڕاوەتەوە بۆ زێدی خۆی و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەری و دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ تاران.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی حەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment