ئاشکرابوونی ناسنامەی چوار هاووڵاتیی دیکەی گوندی نەنەی مەریوان کە دەسبەسەر کرابوون

خۆڕاگری: ڕێباز ساڵحی، شوانە ئەحمەدی، یادگاری شوکری و ئەحمەد محەممەدی، ناسنامەی ئەو چوار هاووڵاتییەی گوندی “نەنە”ـیە کە لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی سۆای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “نەنە”ـی سەربە شاری مەریوان و شەش هاووڵاتییان دەسبەسەر کرد و دوێنی هەواڵی دوو کەسیان لەلایەن “خۆڕاگری”ـییەوە بڵاو کرایەوە و ئەمڕۆش ناسنامەی چوار کەسی دیکە پشتڕاست کرایەوە کە بریتین لە: ڕێباز ساڵحی، شوانە ئەحمەدی، یادگاری شوکری و ئەحمەد محەممەدی.

سپای تێرۆریستی پاسداران بەبی هیچ هۆکارێک وەکوو پیشەی هەمو کاتیان، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “نەنە” و وێڕای دروستکردنی کەشێکی ترسێنەر و ئەمنی، شەش هاووڵاتیی خەڵکی ئە گوندەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*