خۆڕاگری: ڕەشید حیسامی، مامۆستای پەروەردەی خەڵکی قوروە، پاش نزیکەی پازدە ڕۆژ ڕاگیران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٣٠ی سێپتامبەری ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مامۆستا ڕەشید حیسامی، مامۆستای پەروەردە و هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە، پاش نزیکەی ١٥ڕۆژ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کرا و تائیستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و لە ماوەی دەسبەسەربوونیشیدا لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی خۆی بێبەش کرابوو.

Be the first to comment