خۆڕاگری: مەنسوور کەربەلایی، هاووڵاتییخەڵکی میاندواو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای دە ساڵ و ڕۆژێک بەندکردن، دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۲٥ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” مەنسوور کەربەلایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری میاندواو، بەبێ ئەوەی پێشوەختە ئاگادار بکرێتەوە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ۱۰ساڵ و یەکڕۆژ بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان کراوە.
ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی بۆ دادگا گوازراوەتەوە و دواتر بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان کراوە و هەروەها لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە مەهاباد، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە دۆسیە ئەمنییەکان، سزای دە ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرابوو.

Be the first to comment