بۆکان، دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئۆمێد چاوباز، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی حاجی لەک، دانیشتووی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” نیوەشەوی پێنجشەممە، ٢٢ی گەڵاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر مالی هاووڵاتی ئۆمێد چاوباز بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.