بۆکان، هاووڵاتییەک لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرو بێسەروشوێن کراوە

خۆڕاگری: ڕەحمان خووزان، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی قەرەمووسالی سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە تەقەی لێکراوە و دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” نیوەشەوی هەینی، ٢٣ی گەڵاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر هاووڵاتی ڕەحمان خووزان، بەشێوەیەکی دڕەندانە تەقەی لێدەکرێت و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.